ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

رەخنەکانی گوندۆگان دووبەرەکی دەخاتە نێوان یاریزانانی بارسێلۆنا

یاریگا –

لێدوانە توندەکانی ئیلکای گوندۆگان بەرامبەر رۆناڵد ئاراوخۆ دووبەرەکی لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا درووست کردووە.

ئیلکای گۆندۆگان دەبێتە زەبری تیپەکە کاتێک بارسا دۆڕا.

یاریزانە ئەڵمانییەکە پێشتر ئیدانەی هەڵسوکەوتی بەشێک لە هاوڕێکانی لە دوای یارییەکەی کلاسیکۆی کردبوو، کە لەبری ئەوەی دڵتەنگ بن بەو شکستە، سەرقاڵی مۆبایلەکانیان بوون. لەو کاتەدا یانەکە ناچار بوو کاردانەوەی هەبێت بۆ ئەوەی کێشەکە زیاتر نەبێت.

دوای شەش مانگ لەو رووداوە، دوای ئەوەی بارسا لە لایەن پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ کردایە دەرەوە، گوندۆگان جارێکی دیکە بە ئاشکرا رەخنەی لە تیپەکە گرت و ئاماژەی بە هەندێک لە هاوڕێکانی کرد، هەرچەندە راستەوخۆ ناویانی نەهێنا. بەڵام پێویست نەبوو، چونکە روون بوو کە رەخنەی لە ئاراوخۆ گرت و گوتی کە چەندە بە بی مانایی کارتی سووری وەرگرتووە و پڕۆسەی یارییەکە لە دەستی بارسا دەرچووو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاس، کاردانەوەی تیپەکە وەک جاری رابردوو بەهێز و نەرێنی نەبووە. لە راستیدا زۆرێک لە هاوڕێکانی پشتگیری قسەکانی ئیلکاییان کرد. تا ئێستا داوای لێ نەکراوە سەبارەت بە لێدوانەکانی روونکردنەوە بدات وەک 6 مانگ لەمەوبەر. ئێستا هەمووان گوندۆگان باشتر دەناسن و دەزانن چەندە لە دەربڕینی بۆچوونەکانیدا راشکاوە. ئێستا زۆرینەی ژووری جلگۆڕین لایەنگرانی ئەستێرە ئەڵمانییەکەن، هەندێکیشیان لایەنگری ئاراوخۆن.دووبەرەکییەک لە ژووری جلگۆڕین درووست بووە کە گوندۆگان لایەنگری زیاتری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button