ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

گوندۆگان رەخنەی توند لە ئاراوخۆ دەگرێت

یاریگا –

ئیلکای گوندوگانی ئەستێرەی بارسێلۆنا، رەخنەی توند لە رۆناڵد ئاراوخۆی هاوڕێی دەگرێت.

شەوی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد، یارییەکەی 1-4 دۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لە سەرەتاوە بارسێلۆنا باشتر دەرکەوت، هەر لە خولەکی 12 گۆڵی پێشکەوتنیشی کرد و ئەنجامەکەی لەسەر پاریسییەکان قورستر کرد، بەڵام ئاراوخۆ لە خولەکی 29 بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و رێڕەوی یارییەکەی بەتەواوی گۆڕی.

پاش یارییەکە، گوندۆگانی ئەڵمانی و ناوەڕاستکاری یانە کاتالۆنییەکە رەخنەی توندی ئاراستەی بەرگریکارە ئوروگواییەکە کرد و بە کەمتەرخەم وەسفی کرد.

من رووداوەکەم نەبینی، ئەگەر هەڵەی کردبێت دیارە شایستەی کارتی سوور بووە، لەو جۆرە ساتە چارەنووسازانەدا دەبێت دڵنیابیت دەرفەتی وەرگرتنی تۆپەکەت هەیە یاخود نا.

وا باشترە دەرفەت بدەیتە هێرشبەرەکە تا رووبەڕووی گۆڵپارێزەکەمان ببێتەوە، رەنگە گۆڵپارێز بتوانێت رزگارمان بکات، یان تەنانەت گۆڵیشمان لێ بکرێت لە کارتە سوورەکە باشترە، چوونکە وەرگرتنی کارتی سوور لە سەرەتای یارییەکە دەبێتە هۆی روخاندنی تیپەکە و کۆتایی هێنان بە هەمووشتێک.

زۆر نائومێدم، هەمووشتێک لە دەستی خۆماندا بوو، تەنیا بەهۆی ئەنجامی یاری چوون نا، بەڵکو لەم یارییەش لە سەرەتاوە زۆر باشبووین و گۆڵی یەکەمیشمان کرد.

گوندۆگان لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، ئەستێرە ئەڵمانییەکە جاری یەکەم نییە بەوشێوەیە هێرش دەکاتە سەر هاوڕێکانی.

پێشتریش پاش کۆتایی هاتنی یاری کلاسیکۆی یەکەمی لالیگا، گوندا زۆر لە ئاستی هاوڕێکانی تووڕەبوو بە ئاشکرا رەخنەی ئاراستەی ئاستی تیپەکەی کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button