چامپیۆنزلیگگرنگترین

خلێفی: ئێنریکی باشترین راهێنەری جیهانە

یاریگا –

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان ستایشی لویس ئێنریکی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی کرد و به‌ باشترین راهێنه‌ری جیهان ناوی برد.

سەرۆکی یانە پاریسییەکە بۆ  RMC Sport گوتی: دەستکەوتێکی نایاب و ناوازەیە، ئێمە یانەیەکی گەورەین، چاوەڕێی ئەم ساتەوەختە بووین، لە یاریگای بارسێلۆنا ئاستێکی نایابمان پێشکەش کرد، سەرەڕای ئەو رەخنە زۆرنه‌ی ئاراسته‌مان كرا، دڵنیا بووم کە سه‌رده‌كه‌وین.

ناسر ئاماژەی بەوەشکرد، پێش یارییەکە لەگەڵ ئێنریکی قسەم کرد، پێم گوت، دەمەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، زۆر متمانەم هه‌یه‌، هەروەها سوپاسی هاندەرەکانمان دەکەم، چونکە هەستمان دەکرد لە یاریگای خۆمان یاری دەکەین.

لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ زۆر قورسە، دەبێت به‌به‌هێزی خۆمان ئامادە بکەین، راهێنه‌ره‌كه‌مان باشترینی جیهانه‌ و   بە باشی تواناکانی رکابەری داهاتوومان بروسیا دۆرتمۆند دەزانێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button