ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ڤێردەر برێمەن سزایەکی ئێجگار قورسی بەسەر نابی کەیتادا سەپاند!

یاریگا –

دۆخی نێوان ڤێردەر برێمەن و نابی کەیتا بە تەواوی تەقیەوە و بابەتەکە لە لێدوانی دژبەیەک پەڕیەوە بۆ دەرکردنی سزا.

دوای ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا نەبوو لە هەفتەی رابردوویان بەرانبەر لیڤەرکوزن، بەڕێوبەری گشتی یانەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کە یاریزانە گینییەکە سوار پاسی شاندی یانەکە نەکەتووە و گەڕاتەوە بۆ ماڵەوە. ئەوەشی راگەیاندبوو کە لە پای ئەو کارەی، قسە لەگەڵ کەیتا و بریکارەکەیدا دەکەن و رێكکاری پێویست دەگرنە بەر.

لەلای خۆیەوە یاریزانەکەی پێشووی لیڤەرپوول لێدوانی بەڕێوەبەرەکەی بە درۆ خستەوە و بە توندی وەڵامی دایەوە کە قەبوڵ نکات هیچ کەس وێنەی ئەو بشێوێنێت.

وردەکارییەکەی لەم هەواڵەدا بخوێنەوە:

نابی کەیتا قسەکانی بەڕێوبەری گشتی ڤێردەر برێمەن بە درۆ دەخاتەوە

ئەمڕۆ یانە ئەڵمانییەکە کۆمەڵێک سزای قورسی لە دژی کەیتا دەرکرد کە ئەمانەی خوارەوەن:

  • تاوەکوو کۆتایی وەرز یاری ناکاتەوە بە درێسی ڤێردەر برێمەنەوە
  • سزای ماددی
  • چیتر لەگەڵ تیمەکە راهێنانیش ناکاتەوە
  • نابێت بچێتە ژووری جلگۆڕینی تیمی یەکەمی یانەکەوە

 

Back to top button