ئه‌ڵمانیاگرنگترین

نابی کەیتا قسەکانی بەڕێوبەری گشتی ڤێردەر برێمەن بە درۆ دەخاتەوە

یاریگا –

نابی کەیتا بێدەنگی شکاند لە هەمبەر لێدوانەکانی بەڕێوبەری گشتی ڤێردەر بڕێمەن کاتێک بەر لە یارییەکەی دوێنێ شەویان بەرانبەر لیڤەکوزن قسەی لەسەر کەیتا کردبوو.

دوای ئەوەی ناوی کەیتا لە پێکهاتەکەدا نەبینرا، پێش یارییەکە کڵێمێنس فریتزی بەڕێوبەری گشتی ئەوەی ڕاگەیاند کە “نابی کەیتا دوای ئەوەی زانیویەتی لە پێکاتەکەی سەرەکیدا نابێت، بڕیاری داوە سوار پاسی یانەکە نەکەوێت و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. ئێمەیش سبەینێ لەگەڵ خۆی و بریکارەکەیدا لەبارەی دەرەنجامەکان و رەفتارەکان قسە دەکەین.”

لە وەڵامی ئەو لێدوانەدا، یاریزانە گینیەکە وەڵامی دایەوە و نووسیویەتی

دەمەوێت بارودۆخەکەم ڕوون بکەمەوە لە ڤێردەر برێمەن. هەر لەو کاتەوەی گەشتمە ئەم یانە گەورەیە، هەمیشە پیشەگەرێتی خۆمم پیشان داوە. هەمیشە هەوڵم داوە یارمەتی یانەکە و هاندەرە نایابەکانی بکەم بەتایبەت لەم کاتەی ئەنجامە خراپەکاندا. هەر لە سەرەتای کاروانی یاریکردنیشم، هیچ گرفتێکی ڕێککارییم نەبووە و هەمیشەیش نموونەی هەڵسوکەوتم پیشان داوە. قەبووڵ ناکەم هیچ کەسێکیش وێنەی من بشێوێنێت.

کەیتا هاوینی پار پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەکەوە کرد دوای پێنج وەرز یاریکردن بۆ لیڤەرپووڵ. لەوەتەی هاتنی بۆ برێمەن تەنها پێنج جار بەشداری پێکراوە.

 

یانەکەی کە تا 2026 گرێبەستی لەگەڵیاندا هەیە، بە ئاستێکی خراپدا گوزەر دەکەن و هەشت یارییە تامی بردنەوەیان نەکردووە. لە پلەی 12ی بۆندسلیگاوە دێن و تەنها پێنج خاڵ لە سەرووی ناوچەی دابەزینەوە دوورن. شەوی ڕابردوویش لەسەر حسابی ئەوان لیڤەرکوزن بە پێنج گۆڵی خاوێن بوون بە پاڵەوانی خولەکە بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button