ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول پەیامێکی بۆ ئارسەر ناردووە

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەستبەرداری ئارسەر مێلۆی بەڕازیلی دەبێت.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، کە لیڤەرپوول بە ئارسەری راگەیاندووە یانەکەی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە، چوونکە ئەوان گرێبەستەکەی بۆ ناکەن بە هەمیشەیی و دەستبەرداری دەبن.

ئارسەر لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022 بە شێوەی خواستن لە یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵییەوە گواسترایەوە بۆ ڕێدز، بەڵام بەهۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی نەیتوانیوە ژمارەیەک یاری زۆر بۆ یانەکەی بکات.

ناوبراو بە درێسی لیڤەرپوول بەشداری تەنیا 4 یاری کردووە، بەکۆی گشتیش تەنیا 256 خولەک یاری کردووە، ئەمەش یانەکەی ناچارکردووە، کە گرێبەستەکەی نەکەن بە هەمیشەیی و پێشکەش بە خانمە پیرەکەی بکەنەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە جیا لەو ناوەڕاستکارە یانەکە هەر لەم هاوینە دەستبەرداری دوو ناوەڕاستکاری دیکەی بێت, کە ئەوانیش نابی کەیتا و ئۆکسلەید چامبەرلەینن.

رێدز بە دەستبەرداربوون لەم سێ ناوەڕاستکارە دەیەوێت جێگا بۆ ئەستێرەی یانەی برووسیا دۆرتمۆند، جودی بێلینگهام خۆش بکات، کە یاریزانەکە لەم هاوینە ئامانجی سەرەکی یۆرگن کڵۆپە.

بابەتی زیاتر

Back to top button