ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

“چابی ئەلۆنزۆ 100٪ دەبێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید”

فێرناندۆ کارۆ بەڕێوبەری گشتی یانەی بایەر لیڤەرکوزن جارێکیتر باسی رۆیشتنی ئەلۆنزۆ و پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات.

بەڕێوبەرەکە دوێنێ وتبووی ئەلۆنزۆ دەبێتە راهێنەری یەکێک لەو یانانەی کە پێشتر یاری بۆ کردوون. ئەمڕۆش لە لێدوانێکدا بۆ پڕۆگرامی ئێل لاگوێرۆ لە رادیۆی کادینا سێر، وتی

هیچ گومانێکم نیە و بەدڵنیاییەوە چابی ئەلۆنزۆ رۆژێک دەبێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید، زۆر لەوە دڵنیام. رەنگە لەوە زووتریش کە چاوەڕواندەکرێت.  متمانەتان بەم قسەیەم هەبێت و هەر روودەدات

 

ئەلۆنزۆ توانی لیڤەرکوسن بکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا بە بێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت و چانسی بردنەوەی جامی ئەڵمانیا  ویۆرۆپالیگیشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button