ئینگلتەراگرنگترین

پاڵمەر لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان بەردەوامە

ریكۆرد لە دوای ریكۆرد بۆ كوڕە زێڕینەكەی بلووز..

یاریگا –

كۆڵ پاڵمەر، ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی پرێمەرلیگ.

لە كۆی ئەو شەش گۆڵە پاڵمەر توانی چوار گۆڵ لە خولەكەكانی 13,18,29,64 تۆمار بكات.

پاڵمەر یەكەم یاریزانە لە مێژووی چێڵسیدا لە حەوت یاری یەك لە دوای یەك لە یاریگای ستامفۆرد بریج لە پرێمەرلیگ گۆڵ بكات.

پاڵمەر لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا بە بەهای 47 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.

گرێبەستەكەی لەگەڵ بلووز لە هاوینی ساڵی 2030 بەسەردەچێت.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button