ئه‌ڵمانیاگرنگترین

راهێنەرێکی پێشووی بایەرن پۆستەکەی وەردەگرێتەوە

یاریگا –

بایەرن میونخ وێڵە بە دوای هەرچی زووە یەکلاکردنەوەی شوێنگرەوەی تۆماس توخێلە کە یەکێک خراپترین وەرزەکانی مێژووی بایەرنی بەڕێ کرد.

لە ماوەی ڕابردوودا چابی ئالۆنسۆ وەک بەهێزترین پاڵێوراو دەبینرا بۆ پۆستەکە، بەڵام دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا رایگەیاند کە پابەندە بە مانەوەی لەگەڵ لیڤەرکوزن، کارگێڕی باڤارییەکانی ناچار کرد هەوڵی راهێنەرێکی دیکە بدەن.

بە گوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتێنبێرگی پەیامنێری سکای بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەری گەڕانەوەی جولیان ناگلیسمان ئێستا لە هەر کاتێک ڕاستیترە پاش ئەوەی گفتوگۆ لەو بارەیەوە کراوە بۆ وەگرتنەوەی پۆستەکە بۆ ماوەی سێ تا چوار ساڵ.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە درێژەی زانیارییەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە هێشتا هیچ شتێک بڕیاری لێ نەدراوە و هەڵبژاردەی ئەڵمانیایش لای خۆیانەوە دەیانەوێت گرێبەستی ناگلیسمانی راهێنەریان درێژتر بکەنەوە. بەڵام هەستەکە ئەوەیە کە ناوبراو جارێکیتر دەبێتەوە راهێنەری بایەرن.

جولیان وەک راهێنەرێکی گەنجی زیرەک خۆی دەرخست لە ماوەی 2019-2021 لەگەڵ لایپزیگ. هەر ئەوەش بوو وای کرد باڤارییەکان لە مانگی ئەپرێڵی 2021 وەک گرانبەهاترین راهێنەر (25 ملیۆن یۆرۆ) بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی بهێننە شوێنەکەی هانسی فلیک. بەڵام دوای تەنها دوو ساڵ، لە پڕێکدا دووریان خستەوە کاتێک لە مانگی مارسی 2023 لە نەمسا پشووی خۆی وەرگرتبوو. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا دوو نازناو، بۆندسلیگا و جامی سوپەری ئەڵمانیای بۆ بایەرن بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button