ئینگلتەراگرنگترین

مەنجەڵێک یاپراخ بەشی هاندەرانی مان سیتی دەکات! گۆندوگان وەڵامی ئەم توانجەی داوەتەوە

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگانی ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر سیتی وەڵامی توانجێکی تەنزئامێز دەداتەوە.

گوندوگان وەرزی رابردوو سیانە نازناوی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگڵتەڕای لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستهێنا، لە هاوینیش بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆنای ئیسپانی کرد.

هەژمارێکی وەرزشی لە پلاتفۆڕمی ئێکس (تویتەری پێشوو) کە تایبەتە بە تەنزی وەرزشی، وێنەیەکی لە ئاهەنگگێڕانی یاریزانان و هاندەرانی مانچێستەر سیتی بۆ سێ نازناوەکەی وەرزی رابردوو بڵاوکردووەتەوە، کە لە وێنەکە ژمارەیەکی کەمی هاندەرانی سیتی دەرکەوتوون.

لەگەڵ ئەو وێنەیە، وێنەیەکی ئاهەنگگێڕانی یاریزانان و هاندەرانی ئاتلێتیک بلباوی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەمساڵ بوونە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و لە وێنەکە هەزاران هاندەری یانە باسیکییەکە دەرکەوتوون.

هەژمارەکە گاڵتە بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات، کە گوایە سێ نازناویان بەدەستهێناوە، بەڵام هێندەی بلباو بۆ بەدەستهێنانی نازناوێکی جامی شا، هاندەریان نەبووە ئاهەنگیان لەگەڵذا بگێڕن.

لەلای خۆیەوە ئەستێرە ئەڵمانییەکە بە بڵاوکردنەوەی دوو وێنە وەڵامی هەژمارەکەی داوەتەوە، کە لە هەردوو وێنەکە دەردەکەوێت ژمارەیەکی زۆری هاندەر لەگەڵ یاریزانانی یانەکە ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن.

بابەتی زیاتر

Back to top button