ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی: لیڤەرکوزن بوو بە پاڵەوانی بۆندسلیگا

یاریگا –

یانەی بایەر لیڤەرکوزن بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی خولی ئەڵمانی دوای گۆڵبارانکردنی ڤێردەبرێمن 5-0  لە یارییە یەکلاکەرەوەکەی لە هەفتەی 29ی خولەکە.

لیڤەرکوزن بە راهێنەرایەتی چابی ئاڵۆنسۆ وەرزێکی ئەفسووناوی دەستپێکرد و بە سەرکەوتن کۆتایی پێهێنا و بەبێ هیچ شکستێک توانی نازناوەکەی بردەوە.

یانەکە لە ساڵی 1904 دامەزراوە. ئەوە یەکەمین نازناویەتی بەدرێژایی مێژووی خولی ئەڵمانی.

بردنەوەی بۆندسلیگا هەروا ڕێكکەوتێک نەبوو بۆ تیمەکەی ئاڵۆنسۆ، ئەوان لە هەموو بەرەکانەوە تەواو باڵادەست بوون ئەم وەرزە. بە 74 گۆڵ خاوەنی دووەم هێڵی هێرشبەریین. کەمترین گۆڵیان لێکراوە (19 گۆڵ). جیاوازیی گۆڵەکانیان بە بەراورد رکابەرەکانیان ئێجگار زۆرە و نۆ گۆڵیان جیاوازە لەگەڵ بایەرن میونخی ڕکابەریان.

لیڤەرکوزن لە رکابەرێتیە ناوخۆیی و ئەورووپییەکانیش تامی شکستی نەکردووە. ئەو پێنج یارییەی لە بۆندسلیگا ماویەتی، راهێنەرە ئیسپانییەکە دەتوانێت بە پشوو پێدان بە یاریزانەکانی هۆشی زیاتر بخاتە سەر یۆرۆپالیگ کە قاچێکی خستووەتە چوارگۆشەی زێڕینەوە دوای بردنەوەی یاری چوون بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە وێستهامی ئینگلیزی.

بە بردنەوەی نازناوەکەی بۆندسلیگا، لیڤەرکوزن بوو بە یەکەم یانە بتوانێت باڵادەستیی بایەرن میونخ بوەستێنێت کە لەوەتەی وەرزی 2011-2012 لە بەرژەوەندی خۆی قۆرخی کردبوو.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button