ئینگلتەراگرنگترین

رۆدری بەشداری یارییەکەی مەدرید دەکات؟ بزانە گواردیۆلا چی دەڵێت

گواردیۆلا بە گاڵتەوە باس لە بەشداری پێنەکردنی رۆدری دەکات

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا بە گاڵتەوە باس لە یەدەکبوونی رۆدری لە یاری بەرامبەر ریال مەدرید دەکات.

دوای یەکسانبوونی مەدرید و مان سیتی لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، رۆدری باسی لە ماندوویەتی ئەم دواییەی کرد، هەربۆیە گواردیۆلا لە یاری رابردووی تیمەکەی بەرامبەر لوتن تاون، بەشداری بە یاریزانە ئیسپانییەکە نەکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 1-5 بردەوە.

هەریەکە لە کایڵ وۆڵکەر و ناتان ئاکێ ناویان لە لیستی یارییەکەدا هەبوو، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی پێکان لە یارییەکەی ریال دوورخرابوونەوە. هەروەها گواردیۆلا لە یارییەکەی لوتن بەشداری بە جۆن ستۆنس نەکرد.

لە دوای یارییەکە پرسیاری دۆخی یاریزانە پێکراوەکان لە گواردیۆلا کرا

جۆن هەندێ کێشەی هەیە، بەڵام پێکانی نییە و دۆخی باشە، نەمانویست ریسک بکەین. هەریەکە لە ناتان و کایڵ حەزیان کرد لەسەر کورسی یەدەک بن، منیش گوتم باشە، فەرموون یەدەک بن.

رۆژنامەنووسێک پرسیاری ئامادەیی رۆدری بۆ یارییەکەی ریال مەدریدی لە پێپ کرد

بەدڵنیاییەوە چوارشەممە پشوو بە رۆدری دەدەین، بڕوام پێبکە (بە پێکەنینەوە).

چوارشەممە لە یاریگای ئیتیحاد، مان سیتی پێشوازی لە لۆس بلانکۆس دەکات و دواتر لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی FA بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button