ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ بیانوو بۆ ئەنجامەكانی مانچێستەر یونایتد دەهێنێتەوە

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بیانوو بۆ ئەنجامە خراپەكانی یانەكەی دەهێنێتەوە.

شەوی رابردوو بۆرنمس لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

لە دوای یارییەكە تێن هاخ گوتی:

ئەم یاریزانانە هەموو شتێكیان بەخشی، بەڵام هەندێكیان گەنج و بێ ئەزمونن، ئەستەمە یاری لە دوای یاری لە پرێمەرلیگ ئەنجام بدرێت ئەوە قورسە، بەڵام دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، ئەمەش ئەوەیە كە لۆگۆی مانچێستەر یونایتد داوای دەكات.

لە سێ كاتدا بەئاسانی تۆپمان لەدەستدا لە چەند شوێنێكدا كە نەدەبوو تۆپ لەدەست بدەین، ئێمە هەمیشە بە باشی رێكخراو نەبووین، هەمیشە كەموكوڕی هەبووە.

ئێمە دەبێت یەكلاكەرەوە بین و یارییەكان ببەینەوە، لە یارییەكانی رابردوودا خاڵی ناپێویستمان لەدەستدا.

برۆنۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد، ئەو بە جدی داهێنەرە، وزەیەكی زۆر بە تیپەكە دەبەخشێت، وەك سەركردەیەك مامەڵە دەكات و ئێمەش بەوە دڵخۆشین.

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button