ئینگلتەراگرنگترین

لە ئاماری خراپدا مانچێستەر ڕکابەری یانەکانی ناوچەی دابەزیند دەکات

یاریگا –

زنجیرەی ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر یونایتد درێژەی هەیە و ئەمشەویش ڕێگەی بردنەوەی نەدۆزیەوە بەرانبەر بۆرنمۆس لە هەفتەی 33ی خولی ئینگلیزی.

تیمەکەی ئێریک تین هاگ دوای دوو جار پاشکەوتن بە گۆڵ، لە کۆتاییدا بە تاکە خاڵێک قایل بوون و گەڕانەوە شاری مانچێستەر.

ئەوە چوارەم یاریی لەسەریەکە لە پریمەرلیگ ناتوانن بردنەوە تۆمار بکەن و تەنها سێ خاڵیان لەو چوار هەفتەیە کۆ کردووەتەوە.

هێڵی بەرگری مان یو ئەمشەو لەلایەن دۆمینیک سۆلانکێ و هاوتیمەکانیەوە 20 جار ڕووبەڕووی هێرش بووەوە. پێنج لەو هێرشانە چوارچێوەی گۆڵیان گرت.

بە گوێرەی ئامارێکی ئێجگار خراپتر، ئەم وەرزە مانچێستەر تا ئێستا دوای 32 یاریی خۆی 574 جار شووت بۆ گۆڵەکەی لێ دراوە. بە جۆرێک کە تەنها لوتن تاونی پلەی حەڤدەی ناوچەی دابەزین لەپێشیەوەیەتی (576) شووت.

مان یو ئێستا لە ڕیزبەندی پریمەرلیگ حەوتەمە و هیواکانی بە گەیشتن بە پاڵەوانێتیەکانی ئەوروپاو تەواو کز بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button