ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا بەرگری لە هالاند دەكات

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەرگری لە ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی یانەكەی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لوتن تاون بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 33ی پرێمەرلیگ.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر لوتن تاون راهێنەرە ئیسپانییەكە بەرگری لە هێرشبەرەکەی دەكات.

لە دوای یاری بەرامبەر ریال مەدرید هەمووان رەخنەیان لە هالاند دەگرت بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئاستێكی باش پێشكەش بكات.

گواردیۆلا دەڵێت:

لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سێ گۆڵمان كرد، هەروەها دوو بەرگریکاری ناوەڕاستی دیار لە تەنیشت هالاندەوە بوون، بۆیە دۆخەکە بۆی سەخت بوو.

هالاند یاریزانێكی گەنجە بوار بۆ باشتركردنی هەیە، بەڵام زیاتر پەیوەندی بە تیپەكەوە هەیە نەك باشتركردن.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button