عێراقکوردستان

چوار یانەی شاری بەغداد لە یاری پێش کۆتایی جامی عێڕاقن

یارییەکانی قۆناخی هەشتی جامی عێڕاق کۆتایی هات و هەر دوو نوێنەرەکەی کوردستان ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتیەکە کرد.

یانەی قوەی جەوی بە سەرکردایەتی ئەیمەن حوسێن لە یاریگای شەعب بە ئەنجامی 3 _ 0 لە یانەی نەفتی میسانی بردەوە، گۆڵەکانی جەویە هەر یەک لە یاریزانان حوسێن جەبار و ئەیمەن حوسێن و عەلی جاسمەوە تۆمار کران، یانەی زەوڕا بە ئەنجامێکی گەورە و 3_0 لە یانەی نەورۆزی بردەوە، گۆڵەکان کریستۆفەر و حەسەن عەبدولکەریم و عەلا عەباس تۆمار کران و بەمەش نوێنەرەکەی شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە جامی عێڕاق کرد.

یانەی هەولێر دوای یەکسان بوونی بەگۆڵێک لەگەڵ یانەی نەفت بە ئەنجامی 1_1 کە گۆڵی یانەی نەفت ئەفۆلابی ئۆکیکی و گۆڵی هەولێریش یاسین سامیە تۆماری کرد بە لێدانی یەکلاکەرەوە 3_0 شکستی  هێنا و ماڵئاوایی لە جامی عێڕاق کرد، ئەوەی سەیر بوو هەرسێ لێدانی یەکەمی یانەی هەولێر یاریزانان یاسین سامیە و ئەمجەد ڕازی و لویس ئیدوار جێبەجێیان کرد نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن، یانەی شوڕتەش لە شاری بەسڕا بە دوو گۆڵی یاریزانان موهەنەد عەلی و سەجاد جاسم لە یانەی مینای بردەوە.

لە یاری پێش کۆتایی جامی عێڕاق هەر دوو یانەی شوڕتە و نەفت بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن و یانەی قوەی جەوی و زەوڕاش لە کلاسیکۆی عێڕاق ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button