ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤی یەکەم گرێبەستی هاوینەی یەکلاکردووەتەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس یەک هەنگاو دوورە لە گواستنەوەی فیلیپ ئەندرسنی بەڕازیلی لە گواستنەوەی هاوینەدا.

فیلیپ لە کۆتایی وەرز گرێبەستەکەی لەگەڵ لازیۆ بەسەردەچێت و بەو گرێبەستە رازی نەبووە کە یانەکە خستوویەتییە بەردەمی بۆ تازەکردنەوەی. هەربۆیە بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، یۆڤی ئەم هەلەی قۆزتۆتەوە و لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە تاوەکو پەیوەندی بەوانەوە بکات.

رۆمانۆ دەڵێت، هێرشبەرە 30 ساڵەکە گرێبەستێکی چوار وەرزی واژۆکردووە بە مووچەی چوار ملیۆن یۆرۆی ساڵانە، ئەمەش زۆر زیاترە لەوەی لە لازیۆ وەریدەگرت.

مووچە بەرزە تازەکەی فیلیپ لە کاتێکدایە، لەم وەرزەدا لەگەڵ لازیۆ لە کۆی 31 یاری تەنها سێ گۆڵ و شەش ئەسیستی هەبوو لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button