ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی لەگەڵ بەرازیلییەک رێککەوت

پاکوێتا ئامادەیە وێستهام جێبهێڵێت

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئامانجێکی لە مێژینەی دەکات.

مان سیتی دەمێکە چاوی بڕیوەتە لوکاس پاکوێتا، یاریزانی وێستهام یونایتد، پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مانسیتی و پاکوێتا گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە هاوینی داهاتوودا، یاریزانە بەرازیلییەکە پەیوەندی بە تیپەکەی پێپ گواردیۆلاوە دەکات. بەڵام پێویستە سەرەتا لەسەر نرخی گواستنەوەکە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە رێکبکەون.

مان سیتی لە هاوینی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی پاکوێتایدا و سیتی ئامادەبوو بڕی 85 ملیۆن پاوەند لە پێناوی گواستنەوەیدا خەرج بکات، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی تێوەگلانی یاریزانە بەرازیلییەکە بە قوماری سەر یارییەکان، مان سیتی لە گرێبەستەکە کشایەوە.

گرێبەستی ئێستای پاکوێتا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، هەرچەندە بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە هەیە، بەڵام مان سیتی دەتوانێت بە 85 ملیۆن پاوەند، یاریزانە بەرازیلییەکە بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button