عێراقگرنگترین

هاندەرانی دهۆک چاڵێنجێک رادەگەیەنن؛ گەرچی ناتوانن لە یاریگا ئامادەبن بەڵام بلیتی یاریی داهاتوویان دەکڕن

یاریگا –

هاندەرانی دهۆک بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق چاڵێنجێک رادەگەیەنن، گەرچی بەهۆی سزادرانیانەوە ناتوانن لە یاریگا ئامادەبن بەڵام بلیتی یارییەکان دەکڕن.

هاندەرانی یانەی دهۆک لە دەستپێشخەرییەکی سەرنجڕاکێشیاندا، بڕیاریان داوە بلیتی یاریی داهاتوویان بەرامبەر کەرخ بکڕن، لەکاتێکدا بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەهۆی رووداوەکانی یارییەکەیان بەرامبەر قوە جەوییە سزادراون و ناتوانن لەناو یاریگا ئامادەبن و هانی یانەکەیان بدەن.

دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا هاندەرانی دهۆک لە دوو یاریی داهاتوویان بەرامبەر کەرخ و نەفتی وەسەت بێبەش بکرێن، هاندەرانی یانەکە بڕیاریان داوە وەکو پاڵپشتییەکان بۆ یانەکەیان بلیتی هەردوو یارییەکە بکڕن، بەبێ ئەوەی لەو یارییە مافی ئامادەبوونیان لە یاریگا هەبێت.

عەبدوڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک رایگەیاندووە، چاڵێنجەکەی هاندەرانی یانەکەیان قبوڵ دەکات و 50 بلیتی یارییەکەی کەرخ دەکڕێت، کە هەفتەی داهاتوو دهۆک لە گەڕی بیست و دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای خۆی میوانداریی کەرخ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button