ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی و ئەستێرەیەکی بەرازیلی گەشتوونەتە رێککەوتن

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لە ئێستاوە گرێبەستێکی هاوینی بە نیمچە فەرمی یەکلا کردووەتەوە و لەگەڵ بەرازیلیەک گەشتووەتە ڕێککەوتن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس سانتی ئاونا، سیتیزنس و لوکاس پاکیتا گەشتووەتە ڕێكکەوتنێکی کەسیی بۆ گرێبەستێکی درێژخایەن لە نێویاندا.

سانتی ئاونا ئاشکرایشی کردووە کە تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکە لەنێوان مان سیتی وێستهامدا رووی نەداوە، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی بریکاری یاریزانەکە ئەم هاوینە گفتوگۆکانیان دەست پێ دەکەن.

گرنگیدانی یانەکەی شاری مانچێستەر بە ناوەڕاستکارەکە نوێ نییە و، هاوینی پار بوو نزیک بوون لە گواستنەوەی بەڵام بەهۆی کەیسی گرەوکردنەوە بابەتەکە پەکی کەوت.

پاکیتای تەمەن ٢٦ ساڵ لە ٢٠٢٢ لە لیۆنی فەرەنسیەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی هامەرز و هەر لە یەکەم وەرزیدا توانی خۆی بسەلمێنێت تا ئێستا کە بووەتە جێی بایەخی پیپ گواردیۆلا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button