ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ: درووستكردنەوەی چێڵسی سێ بۆ پێنج ساڵی دەوێت

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە دووبارە درووستكردن و بنیاتنانەوەی ریزەكانی یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو شێفیڵد یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ.

لە دوای یارییەكە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ گوتی:

ئەم كۆمەڵە یاریزانەی چێڵسی ئەوەنە پێگەیشتوو نین كە سێ رۆژ جارێك یاری بكەن.

تیمێكی نوێیە و بەڵام پڕۆسەكە هەمیشە كاتی دەوێت، ئەوە شتێكی ئەفسوناویی نیە، پڕۆژەیەكە پێوویستی بە سێ بۆ پێنج ساڵە.

ئێمە لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەراداین، لە سەرەتاوە لە دۆخێكی باشدا نەبووین، بەڵام ئەوە شتێكی ئاساییە، پێوویستە ئێستا ئەوە قبوڵ بكەین و كارلەسەر هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان بكەین.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button