ئه‌وروپاگرنگترین

ڤان دایك سەختترین یاریزان رووبەڕووی بووبێتەوە دیاری دەكات

یاریگا –

ڤێرجیڵ ڤان دایك، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و كاپتنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سەختترین یاریزانەكان رووبەڕووی بووبێتەوە دیاری دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ.

ڤان دایك لە پێشەنگی مەترسیدارترین ئەو یاریزانانەی كە رووبەرووبووی بووبێتەوە لیۆنێل مێسی دەستنیشان دەكات و كریستیانۆ رۆناڵدۆ پشتگوێ دەخات.

لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە، ڤان دایك دەربارەی سەختترین ركابەرگوتی: 

مێسی، بێگومان ئەو ركابەرێكی زۆر قورسە.

هالاندیش ركابەرێكی سەختە، ئەوان جیاوازن، یاریزانیراستەوخۆن لە یاریكردندا، ئەگەر بچووكترین دەرفەتیان پێ بدەیت، سزات دەدەن.

هەمان شت بۆ سێرجیۆ ئاگوێرۆ و ئۆلیڤیە جیرو.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە و لیڤەرپوولیش بە 70 خاڵ و یارییەك كەمتر لە ریزبەندی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button