ئه‌مریکاگرنگترین

هەڵبژاردەیەک نزیکە لە دەستنیشانکردنی لامپارد بۆ راهێنەرایەتی تیمەکەیان

یاریگا –

فرانک لامپارد نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ جارێکیتر وەرگرتن و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێی کاری راهێنەرایەتی.

ئاڵناگارییە نوێیەکە بۆ لامپارد نوێیە و ئەم جارە هەڵبژاردەیەکی نیشتیمانی چانسی خۆیان  لەگەڵ راهێنەرکارە ئینگلیزیەکە تاقی دەکەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگراف، یەکێتی تۆپی پێی کەنەدا لامپاردیان لە کورتەی لیستی پاڵێوراوەکانیان داناوە بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردەکەیان پێش یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ کە هاوشانی ئەمریکا و مەکسیک میواندارێتی پاڵەوانێتیە جیهانیەکە دەکەن.

کۆتا جار لامپارد لە ئەرکێکی راهێنەرایەتی کردن بینرابێت، کۆتایی وەرزی رابردوو بوو وەک راهێنەری کاتیی لەگەڵ چێڵسی کە زۆر خراپ لێی دەرچوو.

ئەفسانەکەی بلووز، بە چوار ساڵ دوای وازهێنانی لە یاریکردن، ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێگەی یانەی دێربی کاونتی وڵاتەکەیەوە پێی نایە ئاستی پیشەگەرێتی کاری راهێنەریی. پاشان یانەکانی ئیڤەرتن و چێڵسی قۆناخی دواتری ناوبراو بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button