ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: هاوژینه‌كه‌م بڕیار له‌سه‌ر بینینی یارییه‌كانی خولی ئینلگیزی ده‌دات

یاریگا –

میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسناڵ ئه‌و کێشەیه‌ی ئاشكرا كرد كاتێك له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی له‌كاتی بینینی یارییه‌كان رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه‌.

ئارسناڵ له‌ پلەی دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگه‌ و بە خاڵێک له‌ پێش مانچێسته‌ر سیته‌ و بە دوو خاڵیش لە لیڤەرپوڵی پێشەنگ دووره‌، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ چاودێریكردنی  یارییەکانی خوله‌كه‌ هه‌یه‌،به‌ڵام هاوژینه‌كه‌ی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دەبێت بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كان.

ئارتێتا ده‌ڵێت: کەمێک سەیری یاری چێلسی و مانچێسته‌ر یونایتدم كرد، ئەگەر راستی بڵێم، تا درەنگانێک بەخەبەر بووم، چونکە یارییەکەی چێڵسی بەرامبەر مانچستەر یونایتد شایانی ئەوە بوو بینه‌ربیت، ئێمە بەشداری ركابه‌ریه‌كی نایاب دەکەین، سەیرکردنی چێژی هه‌بوو.

سەبارەت بە سەیرکردنی یارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبه‌ر شێفیڵد، ئارتێتا گوتی، نا، سه‌یرم نه‌كرد، چونكه‌ هاوژینه‌كه‌م و منداڵه‌كانم بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن.

له‌باره‌ی سه‌یركردنی یارییه‌كانی تیپە رکابەرەکانی گوتی، نازانم، هەر یارییەک جیاواز دەبێت لە یارییەکەی تر، پێموایە هاوژین و منداڵەکانم رۆلی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان دەبێت ، منداڵە بچووکەکەم كێشه‌ی نیه‌ داوای یاریکردن دەکات یان دەچێتە دەرەوە بۆ مەشقی تۆپی پێ، پێموایە بەشێکی زۆری ئەو یارییانە دەبینم، بەڵام لەگەڵ ئەواندا،  ئه‌وان ئه‌و یارییانه‌ هه‌لده‌بژێرن كه‌سه‌یریان ده‌كه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button