ئینگلتەراگرنگترین

ئامانجی لیڤەرپوول گەرەنتی مانەوەی لە سپۆڕتینگ ناکات

''مانەوەم پەیوەستە بە بردنەوەی نازناوەکان''

یاریگا –

روبن ئامۆریم، گەرەنتی مانەوەی وەک راهێنەری سپۆڕتینگ لیسبۆن نادات.

راهێنەری 39 ساڵان یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکانی پڕکردنەوەی شوێنی یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول، ئەمەش بەهۆی ئەنجامە باشەکانی لەگەڵ سپۆڕتینگ لە چوار ساڵی رابردوودا. بە گوێرەی راپۆرتە دوایین راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بێت، لیڤەرپوول گفتوگۆکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئامۆریم دەستپێکردووە.

دوای بڕیاری چابی ئاڵۆنسۆ بە مانەوە لە بایەر لیڤەرکوزن، دەرفەتەکانی ئامۆریم بۆ پڕکردنەوەی شوێنی کڵۆپ زیاتر بوون، هەرچەندە زۆر باس لە ناوی رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری برایتن دەکرێت، بەڵام ئامۆریم نزیکترین راهێنەرە بۆ شوێنگرتنەوەی کڵۆپ لە ئانفیڵد.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئامۆریم لە وەڵامی مانەوەی لە پۆستەکەی بۆ وەرزی داهاتوو دەڵێت

نەخێر، ناتوانم گەرەنتی مانەوەم بکەم، سپۆڕتینگ خەریکە ئامادەکاری بۆ داهاتوو دەکات و ناتوانم هیچ بەڵێنێک بدەم. ئەگەر نازناو نەبەینەوە، سپۆڕتینگ جێدەهێڵم. ئەمە لە سەرەتاوە لەگەڵ کارگێڕی یانەکە روونکراوەتەوە. ئەمە گرەوێکە لە سەرەتاوە لەگەڵ یاریزانەکانم کردووە، پێویستە سەربکەوین. سەرەتا نازناوەکان دەبەینەوە، ئینجا بڕیار لەسەر بابەتەکان دەدەین.

ئامۆریم و سپۆڕتینگ لە پلەی دووەمی خولی پۆرتوگالیدا دێت و تەنیا یەک خاڵ لە بێنفیکای پێشەنگ دوورە و ئەمشەو هەردوو یانەکەی پایتەخت روەبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button