ئینگلتەراسعودیەگرنگترین

چێڵسی نرخی لوکاکوی بۆ سعودیەکان دیاری کرد

یاریگا –

یانەی چێڵسی هەوڵی رژدی سعودیەکان تێگەشتووە بۆ گواستنەوی رۆمیلو لوکاکو بەرەو خولی سوپەرلیگی ئەو وڵاتە.

چیرۆکی نێوان هێرشبەر بەلجیکیەکە و یانە ئینگلیزیەکە

چیرۆکێکی دوورودرێژە و، یەکەم پەیوەندیان دەگەڕێتەوە بۆ ١٣ ساڵ پێش ئێستا بە دیاریکراوی لە ساڵی ٢٠١٣ کاتێک ناوبراویان لە ئەندەرلەختەوە گواستەوە ستامفۆردبریج. تەنها تا ساڵی ٢٠١٤، لوکاکو دوو جار بە خواستن نێردرایە دەرەوەی لەندەن تا هەمان ساڵ ئیڤەرتن بە یەکجاری کڕیەوە. پاش ئیڤەرتنیش، مانچێستەر یونایتد گواستیەوە و تا ٢٠١٧ لە ئۆڵدترافۆرد مایەوە پێش ئەوەی لە ٢٠٢١ بە فەرمی روو بکاتە ئینتەر میلان. ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ ئینتەر، جارێکیتر بلووزی ناچار بە گواستنەوەی کردەوە و لە ٢٠٢١ بە بڕی ٩٧.٥ ملیۆن پاوەند وەک گرانبەهاترین گرێبەستی شینپۆشەکان هێنایەوە بۆ لەندەن. دیسان زۆری نەخایاند و بە خواستن ناردیەوە ئینتەر میلان، ئێستایش لەگەڵ رۆمای ئیتاڵی یاری دەکات هەر بە خواستن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ساشا تاڤۆلیێری رۆژنامەنووسی بەلجیکی، چێڵسی لە گفتوگۆڕی راستەوخۆدایە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی سعودیە بۆ دەستبەرداربوون لە تانکە بەلجیکیەکە بەرەو وەڵاتەکەی کەنداو.

هەر بەپێی ئەو زانیارییەی ئەو رۆژنامەنووسە بڵاوی کردووەتەوە، چێڵسی داوای ٦٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات وەک نرخی لوکاکوی تەمەن ٣٠ ساڵ.

لە باری سەرگرتنی گواستنەوەکە، بلووز سەرکەوتوو دەبێت لە راگرتنی باڵانسی دارایی و چنگخستنی پارە لە فرۆشتنی لوکاکو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button