ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول بۆ یارییەكەیان بەرامبەر شێفیڵد

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر شێفیڵد یونایتد.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 21:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری شێفیڵد یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە كڵۆپ لە تواناكانی هەریەك لە دیێگۆ جۆتا، ئالیسن، ئارنۆڵد، ماتیپ، تیاگۆ ئالكانتارا و بایجێتیچ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: كێڵێهەر

هێڵی بەرگری: برادلی ، كۆناتێ ، ڤان دایك ، سیمیكاس

هێڵی ناوەند: ماك ئالیستەر ، ئیندۆ گراڤنبێرخ

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، نونێز ، گاكپۆ

رێدز بە كۆكردنەوەی 67 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و شێفیڵد یونایتدیش بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی كۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button