ئیسپانیا

لویس روبیالێس دەستگیرکرا

پۆلیسی ئیسپانیا ئەمڕۆ لویس روبیالێسی سەرۆکی پێشووی تۆپی پێی وڵاتەکەیانی دەستگیرکرد.

روبیالێس سەرقاڵی کات بەسەربردن بوو لە دۆمەنیکا، دوای گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا هەر لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا، کە بە وەرگرتنی بەرتیل لە سعوودیە تۆمەتبار کراوە، بە سپیکردنەوەی پارە و وەرگرتنی بەرتیل بۆ رەزامەندیدان  بۆ بەڕێوەچوونی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە تۆمەتبارە.

پێشتر پۆلیس لە گرانادا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و ئۆفیسەکەی، دەستگیرکردنەکەشی دوای ئەوە هاتە کایەوە. تا ئێستا حەوت کەس دەستگیرکراون لە کەیسی پەیوەستدار بە سەرۆکە لەکار لادراوەکە.

بەگوێرەی تەلەگراف روبیالێس سەبارەت بە تۆمەتەکان وتوویەتی

هەموو تۆمەتەکان درۆن، ئەو پارەیەشی لەسەر هەژماری بانکییەکەمە، رەنجی کارکردن و ماندووبونی خۆمە و گەندەڵی نییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button