سعودیەگرنگترین

رەخنەی توند لەو گۆڵپارێزە دەگیرێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتریکی لێکرد

یاریگا –

رەخنەی توند لەو گۆڵپارێزەی ئەبها دەگیرێت کە لە خولی رۆشنی سعوودی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتریکی لێکرد و لە یەک یاریدا هەشت گۆڵی لێکرا.

دوای ئەوەی نەسڕ لە گەڕی بیست و شەشەمی خولی رۆشنی سعوودی گۆڵبارانی ئەبهای کرد و بە ئەنجامی 8-0 لێی بردەوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتریکی کرد، رەخنەی توند لە سیبریان تاتاروسانۆ گۆڵپارێزی رۆمانی یانەی ئەبها گیرا.

محەمەد دەعیەع، گۆڵپارێزی پێشووی سعوودی دوای یارییەکە لەبارەی ئاستی گۆڵپارێزی ئەبها گوتی :’پێموایە ئەگەر ئەبها لە یاریی بەرامبەر نەسڕ بەبێ گۆڵپارێز یاریی بکردبا باشتر بوو، بردنەوەکەی نەسڕ بەرامبەر ئەبها چاوەڕوان کراو بوو، بەڵام نەک بەو ئەنجامە گەورەیە، سەرجەم ئەو شووتانەی ئاڕاستەی گۆڵ کران بوونە گۆڵ’.

هەروەها گۆڵپارێزە سعوودیەکە دەشڵێت :’هەر سێ گۆڵەکەی سەرەتا لە ئەستۆی گۆڵپارێزدا بوو، گۆڵی سێێەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەرەنجامی هەڵەیەکی زەقی گۆڵپارێزی ئەبها بوو’.

ئەحمەد حوسام میدۆ، هێرشبەری پێشووی میسڕی لەبارەی ئاستی گۆڵپارێزە رۆمانییەکە گوتی :’ئەگەر من لە شوێنی گۆڵپارێزەکەی ئەبها بوومایە، ئەو تۆپەم دەگێڕایەوە کە گۆڵی یەکەمی پێ تۆمارکرا، گۆڵی لەمشیوەیە لە گۆڵپارێزی پیشەگەر ناکرێت’.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button