ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆ مێسی گەڕاوەتەوە و ئامادەیە

بەڵام دیارنییە کەی بەشداری یارییەکان دەکات

یاریگا –

لیۆنێل مێسی جارێکی دیکە دەستی بە مەشقەکان لەگەڵ ئینتەر مەیامی کردەوە و ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مۆنتێری دەکات.

ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یاری نێوان ئینتەر مەیامی و ناشڤیڵ تووشی پێکانی ران بوو و بۆ ماوەیەک دوورخرایەوە و بەشداری لە دوو یاری خولی ئەمریکیدا نەکرد. جیا لەمەش مێسی بەشداری لە یارییەکانی دۆستانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا نەکرد.

هەرچەندە گەڕانەوەی مێسی بە فەرمی رانەگەیێندراوە، بەڵام لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی مەشقەکانی ئینتەر مەیامیدا دەرکەوت.

سبەی پێنجشەممە لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف، ئینتەر مەیامی رووبەڕووی مۆنتێری مەکسیکی دەبێتەوە.

لە دوای یارییەکەی چامپیۆنزلیگی کۆنکاکاف، ئینتەر مەیامی لە خولی ئەمریکی بەرامبەر کۆلۆرادۆ راپیدس یاری دەکات و ئەمڕۆ بڕیار لە بەشداریکردنی لیۆ مێسی لە هەردوو یارییەکە دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button