ئۆڵێمپیادی پاریسئینگلتەراگرنگترین

مێسی بەشداری ئۆڵێمپیادی پاریس دەکات؟ مارتینێز وەڵام دەداتەوە

چاوەڕێی بریاری ماسکێرانۆ دەکەن

یاریگا –

ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤیلا ئاماژەی بە بەشداریکردنی چەندین یاریزانێک لە ئۆڵێمپیادی پاریس 2024دا.

بەگوێرەی ژمارەیەک راپۆرتی رۆژنامەوانی، لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئینتەر مەیامی دەیەوێت بەشداری لە ئۆڵێمپیادوی پاریسدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر بابەتەکە نەدراوە.

مارتینێز دەیەوێت لە ژێر سەرپەرشتی خاڤیێر ماسکێرانۆ بەشداری لە ئۆڵێمپیادی پاریسدا بکات و لە لێدوانێکیدا روونیکردەوە، چەند یاریزانێکی دیکەش دەیانەوێت بەشداری لە ئۆڵێمپیاد بکەن. لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی Ole روونیکردەوە

تاوەکو ئێستا دەرفەتی گفتوگۆم لەگەڵ ماسکێرانۆ نەبووە، بەڵام وەک گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی نیشتمانی، دەمەوێت بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵێمپیدا بکەم و خەونی پێوە دەبینم. بەڵام زۆر بیری لێناکەمەوە، چونکە کۆپا ئەمێریکامان لەپێشە و لەگەڵ یانەکەم لە پێناو گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەجەنگم و لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکانم.

لەبارەی بەشداری یاریزانانی دیکە، مارتینێز دەڵێت

چەند یاریزانێکی دیکەش پێیان گوتم، ئەگەر ماسکێرانۆ ئێمەی بوێت، ئێمە ئامادەین، چونکە هەڵبژاردەی نیشتمانی پێش یانەکانە و ئەگەر یانەکان رێگەمان بدەن، ئەوا کێشەمان نییە.

گۆڵپارێزی تەمەن 31 ساڵان ئێستا سەرنجی تەواوی لەسەر یانەکەی داناوە و چوارشەممە لە پرێمەرلیگ دەبنە میوانی مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button