ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یاریزان ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵن

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دوو یاریزانی بارسێلۆنا ریزەكانی یانەكەیان جێدەهێڵن.

بارسێلۆنا یاری داهاتووی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایە و ل قۆناخی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكەدا رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، لە كۆتایی وەرزدا و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ماركۆس ئالۆنسۆ بە گرێبەستێكی ئازاد ریزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

رێزێكی زۆر لە نێوان یانەكە و یاریزانەكەدا هەیە، بەڵام لە كۆتایی وەرز دەڕوات و بڕیاری كۆتایی خۆی داوە.

هەروەها سێرجی رۆبێرتۆ دەتوانێت بە خۆڕایی بڕوات بەڵام بڕیاری كۆتایی پەیوەستە بە داهاتووی چاڤیەوە.

ماركۆس ئاڵۆسۆ

ئاڵۆنسۆ لە گواستنەوەكانی هاوینی 2022 لە ریزەكانی چێڵسیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە 44 یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button