ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید لە كۆتاییهێنانی بە دوو گرێبەست نزیك دەبێتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە كۆتاییهێنان بە دوو گرێبەست لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا، نزیك دەبێتەوە.

یانە شاهانەكە دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ ریزەكانی یانەكەی پتەوتر بكات، بە تایبەت لە هێڵی بەرگری كە لەم وەرزەدا بەهۆی پێكانی یاریزانەكانیەوە دەیناڵاند.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ماركا، ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی لێنی یۆرۆ بەرگریكاری یانەی لیلی فەڕەنسی و فرانكۆ ماستانتوۆنۆ هێرشبەری یانەی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی، لە نزیكترین كاتدا یەكلایی بكاتەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، لێنی یۆرۆ زۆر نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە، دوای ئەوەی رەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، هەروەها بەرپرسانی ریال مەدرید دەیانەوێت گرێبەستی هێرشبەرە لاوەكەی ریڤەر پلەیتیش یەكلایی بكەنەوە.

لێنی یۆرۆ، بە درێسی یانەی لیلی فەڕەنسی
فرانكۆ ماستانتوۆنۆ بە درێسی یانەی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button