سعودیەگرنگترین

ریکۆردێکی هەرگیز تۆمار نەکراو چاوەڕوانی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەردەم  نووسینەوەی ریکۆردێکی دیکەی ناوازەیە کە پێشتر هەرگیز تۆمار نەکراوە.

ئەفسانە پورتوگالییەکە لە ناوەڕاستی دووەم وەرزی خۆیەتی لەگەڵ نەسری سعودی و تا ئێستا ئەم وەرزە ٢٦ گۆڵی تۆمار کردووە لە خولی سعودی بە جیاوازی چوار گۆڵ لە ئەلیکساندەر میترۆڤیچی هێرشبەری هیلال کە ئەمەی دواتریان بەهۆی پێکانەوە کە دەگوترێت پێکانێکی قورسە، بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت و هەلەکە بۆ دۆن لەبارتر دەبێت تا جیاوازییەکە فراوانتر بکات.

ئەگەرێکی کراوەیە کریستیانۆ ئەم وەرزە وەک گۆڵکاری خولی رۆشەن کۆتایی پێ بهێنێت، بەوەش دەبێتە یەکەم یاریزان لە مێژوودا لە چوار خولی جیاوازدە خەڵاتی پێڵاوی زێڕین بباتەوە.

دۆن کە ئێستا تەمەنی ٣٩ ساڵە، پێشتر لە خولەکانی ئینگلیزی لەگەڵ مانچێستەر، لالیگا لەگەڵ ریاڵ مەدرید و سێریائەی لەگەڵ یوڤێنتوس توانیبووی ببێتە گۆڵکاری خول. جگە لەو، چەند ناوێکی دیار هەن هەمان کاری دۆنیان ئەنجام داوە لە سێ خولی جیاواز، لەوانە رۆماریۆی بەرازیلی، ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ، رود ڤان نیستەلروی، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و لویس سوارێز.

تا ئێستا ئەوەی لە رکابەرایەتی رۆناڵدۆدا مابێت، سوارێزی ئۆرەگوایی کە لە خولی هۆڵەندی، ئینگلیزی و ئیسپانی بووەتە گۆڵکار و ئەم ساڵیش لەگەڵ ئینتەر میامی تا ئێستا حەوت یاریادا ٥ گۆڵی تۆمار کردووە. بەڵام خولی ئەمریکی لە مانگی ئۆکتۆبەر کۆرتایی دێت، هەر بۆیە چانسەکە بۆ نووسینەوەی مێژوو وەک یەکەم یاریزان لە چوار خولی جیاوازدا خەڵاتی گۆڵکار بباتەوە، زیاتر رۆناڵدۆی نەسر بەهێزترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button