فه‌ره‌نساگرنگترین

جارێكی تر ئێمباپێ هه‌را ده‌نێته‌وه‌

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر مارسیلیا كاتێك یاریگای جێهێشت مشتومڕێكی زۆری دروست كرد و بووه‌ باسی مێدیاكانی جیهان.

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و پاریس سانجێرمان، جارێکی دیکە بووه‌ باسی مێدیاكان، سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانە فه‌ره‌نسیه‌كه‌، ئه‌مه‌ش له‌ دوایین یارییان به‌رامبه‌ر یانه‌ی مارسێلیا له‌ كلاسیكۆی خولی فه‌ڕه‌نسی، كاتێك تیپه‌ پاریسیه‌كه‌ به‌ دوو گۆلی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌.

ئێمباپێ لە رێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە کلاسیکۆی خولی فەرەنسا بەرامبەر مارسیلیا بڵاوکردەوە، کاتێک یاریگای ڤێلۆدرۆمی بەجێهێشت و نیشانه‌ی كاپتنی تیپەکەی به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌ به‌ نیگه‌رانی ده‌رده‌كه‌وێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Kylian Mbappé (@k.mbappe)

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەم وێنەیە بڵاویکردووەتەوە ده‌ڵێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێمباپێ مەبەستی لەم وێنەیە ساتەوەختی ماڵئاوایی بێت كه‌ دوایین کلاسیکۆی له‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌.

لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان، وەک هەمیشە لەم ماوەیەی دواییدا، به‌شداری ته‌واوی یارییه‌كانی پێناكات، له‌ به‌رامبه‌ر مارسێلیا له‌ خوله‌كی 65 ئێمباپێ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و رامۆس شوێنی گرته‌وه‌، یاریزانه‌كه‌ش به‌ دڵته‌نگی یاریگای جێهێشت، پێشتریش راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو ده‌بێت پلانی جێگره‌وه‌ی ئێمباپێ له‌ یانه‌كه‌ هه‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button