ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: دەمانەوێت رکابەری ریال مەدرید بکەین

یاریگا –

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەکەی بەرامبەر لاس پاڵماس ده‌ربڕی.

چاڤی بۆ رۆژنامەی مارکای گوتی، یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، هەلی گۆڵکردنی زۆرمان هەبوو، یارییەکەش زۆر بە باشی بەڕێوەچوو دوای ئەوەی ڤاڵزی گۆڵپارێز بە کارتی سوور دەرکرا.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی، ئێمە دەمانزانی کە لاس پاڵماس بە بەرگرییەکی زۆر به‌هێز یاری دەکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​پشتم بە ڕافینها و لامین یامال به‌ست، یارییەکەش پێویستی بە هاتنە ناوەوەی جواو فیلیکس هەبوو، ئەویش بەشداری کرد له‌و گۆڵە نایابەی کە رافینیا تۆماریکرد .

سەبارەت بە یارییەکانی داهاتوو رایگه‌یاند، سەرەتا دەبێت بەرامبەر كادێز بردنەوە بەدەستبهێنین، دواتر بیر لە کلاسیکۆ بکەینەوە، بێگومان دەمانەوێت رکابەری ریال مەدرید بکەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لا لیگا، بەڵام ئەوە پەیوەست نییە بە ئێمەوە، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی شكستی ریال مه‌درید بكه‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button