ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

لێدوانەكانی كیمیچ دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر دۆرتموند

یاریگا –

لێدوانەكانی جۆشوا كیمیچ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند.

شەوی رابردوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە خۆی میوانداری بۆڕووسیا دۆرتمۆندی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 27ی بۆندسلیگا.

لە دوای یارییەكە كیمیچ گوتی:

پێم سەیرە چۆن دەتوانین لە یارییەکی لەم شێوەیەدا ئاستێکی بەم شێوەیە پێشکەش بکەین، ئەوە بە تەواوی بۆم روون ناکرێتەوە، لە گێمی دووەمدا بە شێوەیەك یارییمان دەكرد وەك ئەوەی یاری دۆستانە بێت.

ئێمەی یاریزانان پێوویستە بگەڕێینە ماڵەوە و لە خۆمان بپرسین، ئەگەر بەمشێوەیە یاری بكەین ئەوا شتەكان قورس دەبێت، هەفتەی داهاتوو بەرامبەر هێدنهایم و ئارسیناڵ لە چامپیۆنزلیگ.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی بۆندسلیگا دێت و بە جیاوازی سیانزە خاڵ لە دوای بۆڕووسیا دۆرتمۆندی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button