فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان و حکومەتی فەرەنسا رێکدەکەون

سانجێرمان یاریگایەکی سەرنجڕاکێش دروست دەکات

یاریگا –

پاریس سانجێرمان دەیەوێت یاریگای پارک دۆ پرێنس جێبهێڵێت و یاریگایەکی نوێ دروستبکات.

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی یانە پاریسییەکە پێشتر باسی لە ئەگەری دروستکردنی یاریگایەکی نوێیکرد، ئەمەش دوای شکستە یە لەدوای یەکەکانی بۆ کڕینی یاریگاکە لە حکومەتی فەرەنسا.

رۆژنامەی لۆ پاریزیان بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان ئامادەکاری بۆ دروستکردنی یاریگایەکی نوێ دەکات، ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێکی گەورەی دارایی ببۆ یانەکە.

ژان پیێر شۆڵێت، سکرتێری گشتی پاریس سانجێرمان نامەیەکی فەرمی بۆ وەزارەتی پلاندانانی فەرەنسا ناردووە و داوای زەوییەکی لە پاریس کردووە. لە نامەکەدا پاریس داوای لە حکومەتی فەرەنسا کردووە، زەوییەکی 500 هەزار مەتر دووجای لە تیرەی 20 کیلۆمەتری پاریس بۆ دابین بکرێت.

حکومەتی فەرەنسا چەند بژاردەیەکی خستووەتە بەردەم سانجێرمان و دیارترینیان زەوییەکە لە ناوچەی مۆنتیگنی بریتۆنس، کە لە شوێنی مەشقەکانی یانە پاریسییەکە نزیکە.

پاریس لە ساڵی 1974ەوە، یاریگای پارک دۆ پرێنس کردووەتە یاریگای خۆی و چەندین یادەوەری لەبیرنەکراوی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button