ئیسپانیاگرنگترین

کەی ئێندریک یەکەم یاری فەرمی لەگەڵ ریال مەدرید دەکات؟

هەمووان چاوەڕێی ئەستێرە بەرازیلییەکەن

یاریگا –

رەنگە ئێندریک یەکەم یاری فەرمی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات.

سەرەڕای بچووکی تەمەنییەوە، ئێندریک یەکێکە لەو ئەستێرانەی چاوەڕێی داهاتووێکی گەورەی لێدەکرێت و هەمووان چاوەڕێی دەستپێکردنی کاروانی وەرزشی یاریزانە بەرازیلییەکەن لەگەڵ ریال مەدرید.

بەهۆی یاساکانی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی ‘فیفا’، ئێندریک تاوەکو تەمەنی نەبێتە 18 ساڵ ناتوانێت پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، بۆیە تاوەکو هاوینی داهاتوو چاوەڕێ دەکات.

بەهۆی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی بەرازیل لە کۆپا ئەمێریکا و لە ئەگەری بەردەوامبوونی تاوەکو یاری کۆتایی، ئەوا بەشداریکردنی ئێندریک لەگەڵ ریال مەدرید دوادەکەوێت.

رۆژنامەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێندریک ئامادەیە پشووی هاوینەی کەمبکاتەوە، تاوەکو پەیوەندی بە گەشتی ریال مەدرید لە ئەمریکا بکات.

بڕیارە لە 31ی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتوو، ریال مەدرید لە یاریگای سۆڵجەر فیڵد لە چیکاگۆ بەرامبەر ئەیسی میلان یاری بکات.

ریال مەدرید لەڕێگەی بەیاننامەیەکی فەرمییەوە روونیکردووەتەوە

تەواوی یاریزانان بەشداری لە گەشتی ئەمەریکا دەکەن، تەنیا ئەو یاریزانانە نەبن کە دەگەنە قۆناخی پێشکۆتایی یۆرۆ و کۆپا ئەمێریکا و دەتوانن لەسەر رەزامەندی خۆیان زووتر دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بکەن.

ئێندریک ئامادەکاری تەواوی بۆ دەستپێکردنی کاروانەکەی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کردووە، تەنانەت نووسینگەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید هاوکاری ماڵباتی ئێندریکی کردووە، ڤێلایەک لە گەڕەکی مۆرالێخای ناوازە بەکرێ بگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button