ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد خۆسێلوی دەوێت

یاریگا –

مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی خۆسێلوی ئیسپانی کردووەتە ئامانج.

ماڵپەڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد، خۆسێلوی ئیسپانی و یاریزانی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئیسپانییەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر، دوو ئەندامی مانچێستەر یونایتد سەردانی شاری مەدریدیان کردووە تا لە بارودۆخی یاریزانەکە بکۆڵنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن.

شەیتانە سوورەکان بەدوای هێرشبەرێک دەگەڕێت تا بیکات یەدەگی رامومس هۆیلوند، ئێریک تێن هاخی هۆڵەندیش خۆسێلو بە بژاردەیەکی گونجاو دەبینێت.

خۆسێلو لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، یاریزانەکە دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا مێرێنگی بڕیاری نەداوە گرێبەستەکەی دەکات بە هەمیشەیی یاخود نا.

بۆیە ئەگەر ریال مەدرید گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، رەنگە وەرزی داهاتوو یاریزانەکە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، کە لە رابردوو لەو خولە یاری بۆ ستۆک سیتی و نیوکاسڵ یونایتد کردووە.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵانییەکە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 38 یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

خۆسێلو لەگەڵ ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button