ئیتاڵیاگرنگترین

پولیسیچ باسی جیاوازی ژیانی نێوان لەندەن و میلان دەکات

''زۆر حەزم لە خواردنی ئیتاڵییە''

یاریگا –

کریستیان پولیسیچ بۆ یەکەمجار باسی جیاوازییەکانی نێوان ئەیسی میلان و چێڵسی دەکات و پێی وایە ئیتاڵیا خۆشترە.

پولیسیچ وەرزێکی باش لەگەڵ میلان بەڕێدەکات، ئەمەش دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە کرد و ئێستا بە 9 گۆڵ دووەم باشترین گۆڵکاری خولی سێریا ئەی، هەروەها شەش گۆڵیشی دروستکردووە.

پولیسیچ لەبارەی جیاوازیی شێوازی ژیان و تەکتیکی یاریکردن لە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بە فۆکس سپۆرتس-ی راگەیاند

تەکتیک گۆشەیەکی گرنگە لە ئیتاڵیا، لەو ماوەیەی هاتوومەتە ئێرە، زۆر تەکتیکی نوێ فێربووم، بە تایبەت لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەسەر تۆپی وەستاو و فشارکردن. لەڕووی ئامادەکاری جەستەییەوە، گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ نییە، خۆم گرنگییەکی زۆر بە جەستەم دەدەم. هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەم لەم وەرزەدا و گەشبینم، بۆیە باشترین ئاستی خۆم پێشکەش دەکەم.

پولیسیچ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە جیاوازی شێوازی ژیانی لەندەن و میلانۆی کرد

بەدڵنیاییەوە جیاوازییەکی زۆر لە شێوازی ژیانی لەندەن و ئێرەدا هەیە. هەستدەکەم لە میلان ژیان ئارامترە و کەشوهەوای خۆشترە. بەڕاستی ئەمە گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە بوو بۆ من. خواردن و کولتووری لەندەن زۆر شێتانەیە، بەڵام لێرە دەتوانم لە دوای یارییەکان کاتی خۆش بەسەرببەم و زۆر حەزم لە کولتوور و خواردنی ئیتاڵییە.

میلان و پولیسیچ لە پلەی دووەمی ریزبەندی گشتیدا دێن و 14 خاڵ لە ئینتەر میلانەوە دوورن و سێ خاڵ لە پێش یوڤێنتوسدان. شەممە بەرامبەر فیۆرێنتینا یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button