ئینگلتەراگرنگترین

ئەفسانەیەکی لیڤەرپوول: ئەمە خاڵی لاوازی ئارنۆڵدە

باس لەو نرخەیش دەکات ریاڵ پێ بدات بۆ گواستنەوەی

یاریگا –

لە نێو ئەو دەنگوباسانەی لەسەر ترێند ئالێکساندەر ئارنۆڵد و چوونی لە لیڤەرپووڵ دروست بووە، ئەفسانەیەکی یانەکەیش قسەی خۆی لە بارەی یاریزانە ئینگلیزیەکە کرد و هاوکات ئەو نرخەیشی دەستنیشان کرد کە ریاڵ مەدریدی خوازیاری پێی بدات لە پێناو گواستنەوەی لە ئانفیڵدەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ

ئارنۆڵد هاوینی ٢٠٢٥ گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت و نوێنکردنەوەی تا ئێستا، گومانی لەسەر داهاتووی دروست کردووە و دەنگۆیش هەیە شاهانەکانی ئیسپانیا چاودێری دەکەن.

لە میانی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ESPNی ئینگلیزی، ستیڤ نیکۆڵی ئەستێرەی پێشووتری براوەی چامپیۆنزلیگی ١٩٨٣-١٩٨٤ و یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی ئەو نەوەیەی لیڤەر، باسی لە خاڵی نەرێنی ئالێکساندەری تەمەن ٢٥ ساڵانی کرد و وتی

ئارنۆڵد وەک بەرگریکاری لای چەپ، بەرگریکارێکی زۆر لاوازە. ئەوە نکوڵی لێ ناکرێت. من گوێ نادەم تۆ هاندەری کێیت یان تەماشای کێ دەکەیت، هەرچیەک بێت ترێنت بەرگریکارێکی باش نییە. بەڵام لە ڕووی دابەزینیەوە بۆ هێرشبردن زۆر باشە.

ستیڤ نیکۆڵ و جامی چامپیۆنزلیگ

لە بارەی ئەوەی ئێستا نرخی ئەو یاریزانە شایەنی چەندە، نیکۆڵ وتی

مایەی حەپەسان نابێت ئەگەر ڕیاڵ مەدرید ٦٠ یان ٧٠ یاخود ٨٠ ملیۆنی پێ بدات. تۆ یاریزانێکی گەنجی وەک کۆنۆر برادلی هەیە کە چەندین جار لە ئارنۆڵد باشترە لە رووی بەرگرییەوە و هێرشبردنیشی باشە بەڵام لە ئاستی ئارنۆڵددا نییە لەو  لایەنەوە.

بۆ بیرهێنانەوە، ئارنۆڵد دەرچووی ئەکادیمیای یانەکەیە و دیارترین یاریزانیشە لە زیاتر لە ١٠ ساڵی رابردوودا کە قوتابخانەکەی لیڤەرپووڵ بەرهەمی هێنانبێت. ناوبراو لە تیمەکەی یۆرگن کڵۆپ کۆڵەگەیەکی کاریگەر بوو لە چنینەوەی نازناوەکان بەتایبەت پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button