ئاسیاگرنگترینمۆندیالی 2026

عێراق بەفەرمی گەیشتنی بە جامی ئاسیای 2027 مسۆگەرکرد

یاریگا –

عێراق بە بردنەوەی لە فیلیپین گەیشتنی بە جامی ئاسیای 2027 مسۆگەرکرد و گەیشتە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.

عێراق چوارەمین بردنەوەی لەسەریەکی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەدەستهێنا و بە پێنج گۆڵی خاوێن لە فیلیپینی بردەوە و بەفەرمی بلیتێکی جامی ئاسیای 2027ـی مسۆگەرکرد و گەیشتنی بە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 مسۆگەرکرد.

عێراق بەو بردنەوەی بەرامبەر فیلیپین بەدەستیهێنا، لە پێشەنگی کۆمەڵەی شەشەم بووە خاوەنی 12 خاڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی سێێەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال مسۆگەرکرد.

عێراق چۆن دەتوانێت بلیتێکی مۆندیالی 2026 بەدەست بهێنێت؟

18 هەڵبژاردە دەگەنە قۆناخی داهاتووی پاڵاوتنەکان کە عێراق سەرکەوتنی بۆ ئەو قۆناخە مسۆگەر کردووە، لە قۆناخی داهاتوودا هەڵبژاردەکان دابەشی سێ کۆمەڵە دەکرێن و هەر کۆمەڵەیەک لە شەش هەڵبژاردە پێک دێت، پلەی یەکەم و دووەمی هەر سێ کۆمەڵەکە راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەردەکەون و پلەکانی سێیەم و چوارەمیش دەچنە قۆناخی پاشکۆ.

بۆ مۆندیالی داهاتوو نۆ هەڵبژاردە لە ئاسیاوە بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکەن، جگە لەو هەشت هەڵبژاردەیەی لە قۆناخی کۆتایی سەردەکەون، لە کۆتاییدا دوو هەڵبژاردەش کێبڕکێ لەسەر بلیتی نۆیەمی ئاسیا دەکەن بۆ مۆندیال، لەکاتێکدا پێشتر ئاسیا تەنیا چوار بلیت و نیوی هەبوو بۆ گەیشتن بە مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button