ئه‌مریکا

گابیگۆڵ دوو ساڵ سڕکرا

یاریگا-گابریێل باربۆسا ناسراو بە گابیگۆڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ لە سەرجەم چالاکییەکی تۆپی پێ سڕکرا.

کاپتنەکەی فلامینگۆ پێشتر یاری بۆ ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئەنجامداوە، بەڵام هەرزوو گەڕایەوە وڵاتەکەی و لە دیارترین یاریزانی .خولی بەڕازیلییە

سەبارەت بە هۆکارەکەی، کۆنترۆڵی مادەی ووزەبەخشی بەڕازیل رایگەیاند، گابیگۆڵ بەر لە یەکێک لە یارییەکان رێگەی نەداوە پشکنینی مادەی ووزەبەخشی بۆ بکرێت و بەوەش یاسای شکاندووە.

سزاکەی گابیگۆڵ لە مانگی چواری 2023 ـەوە هەژماردەکرێت و تەنها بۆ وەرزیکی دیکە سڕ دەکرێت. خولی بەڕازیلی لە مانگی داهاتووەوە دەست پێدەکات و لە مانگی 12 کۆتایی دێت. ئەمەش مانای ئەوەیە ئەگەر سزاکەی لانەبرێت ئەوا لە تەواوی وەرزی داهاتووی خولی بەڕازیل دادەبڕێت.

ناوبراو مافی ئەوەی هەیە لە دادگای کاسی وەرزشی سکاڵا تۆماربکات و داوای پێداچوونەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button