ئیسپانیاگرنگترین

گریانی ڤینیسیۆس جونیۆر سیناریۆ بوو

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، یاریزانی هه‌لبژارده‌ی بەرازیلی و یانەی ریال مەدرید لە کاتی قسەکردن لەبارەی رەگەزپەرستییەوە فرمێسكه‌كانی بۆ كۆنترۆڵ نه‌كراو ده‌ستی به‌ گریان كرد.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ كاتژمێر 11:30 هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بەرازیل دەکات، ئامانج له‌ یارییه‌كه‌ش بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لە دژی رەگەزپەرستی.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە کاتی پرسیارەکاندا كه‌ پەیوەندییان بە ڕەگەزپەرستییەوە هەبوو، نەیتوانی کۆنترۆڵی فرمێسکەکانی بکات، ئەمەش وایلێکرد لە کاتی وەڵامدانەوەکاندا بگری و رایگه‌یاند، تۆپی پێ گرنگە، بەڵام رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی گرنگترین شتە، هەموو شتێک بۆ یانەکەم و خێزانەکەم ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت هەرگیز نەبینم خەڵکی رەشپێست ئازار بچێژن

ئەلێکس دۆمینگێز، رۆژنامەنووس لە رادیۆی ڤالێنسیای ده‌ڵێت، لە كاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكه‌ی ڤینی ، ستافی نێتفلێکس ئامادەبوون بۆ رووماڵکردنی ئەوەی له‌ كۆنگره‌كه‌ روودەدات.

دۆمینگێز ده‌شلێت، هه‌موو ئه‌وه‌ی روویدا پلانێک بوو بۆ فیلمێکی دیکۆمێنتاریی سه‌باره‌ت به‌ ره‌گه‌زپه‌ڕستی که‌ پاڵه‌وانی ئه‌و فیلمه ئه‌ستیڕه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیله‌، فیلمه‌كه‌ وێنه‌گیراوه ،ستافی نێتفڵێكس بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌.

دۆمینگێز دووپاتیكرده‌وه‌، هەموو ئەو شتانەی روویانداوە، سیناریۆ بوو  ۆێککەوتنی له‌سه‌ر كراوه‌، هەروەها ستافەکە چاوەڕێی ئەو ساتە بوون کە ڤینیسیۆس بگریت بۆ ئەوەی وێنەی بگرن،ڤینیسیۆس خۆی ئاگاردای ئه‌م بابه‌ته‌ بوو دەیزانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button