ئه‌ڵمانیاگرنگترین

‘هەڵڵا’ لەسەر وێنەیەک دروستبووە؛ رودیگەر پەیوەندی بە داعشەوە هەیە؟

رۆژنامەنووسێک هێرشی توند دەکاتە سەر رودیگەر

یاریگا –

بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ئانتۆنیۆ رودیگەر، کێشەی گەورەی لە ئەڵمانیا دروستکردووە.

لە 11ی مارس/ئاداردا، رودیگەر، بەرگریکاری ئەڵمانیا و ریال مەدرید، وێنەیەکی خۆی لەسەر بەرماڵ بڵاوکردەوە. لە وێنەکەدا ئانتۆنیۆ پەنجەی دەستی راستی بۆ ئاسمان بەرزکردووەتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ بەخێرهێنانی مانگی رەمەزان.

بڵاوبوونەوەی وێنەکە کاردانەوەی لە میدیاکانی ئەڵمانیا لێکەوتووە و رۆژنامەنووسێک بە ناوی جولیان ریشیڵت، تۆمەتێکی گەورەی خستەووەتە پاڵ بەرگریکارەکەی مەدرید.

ئانتۆنیۆ رودیگەر
ئانتۆنیۆ رودیگەر لەسەر بەرماڵ

ریشیڵت لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، شێوازی وێنەکەی رودیگەر، هاوشێوەی سڵاوێکی ‘ئیسلامییە’، بە گوێرەی یاساکانی ئەڵمانیا، ئەم ئاماژەیە بە ‘پەنجەی داعش’ دەستنیشانکراوە.

پۆستەکەی ریشیڵت یاریزانان و یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیای تووڕە کرد و دەستبەجێ رێکار بۆ بەرەنگاربوونەوەی رۆژنامەنووسەکە گیرایەبەر.

رودیگەر سکاڵایەکی لە داواکاری گشتی بەرلین بە تۆمەتی تەشهیر و سووکایەتیپێکردن لە دژی رۆژنامەنووسەکە تۆمارکرد، هەروەها یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا هەمان سکاڵای تۆمارکرد و پۆستەکەی بە هەوڵێک بۆ زیادکردنی گووتاری هاندان بۆ توندوتیژی لەقەڵەمدا.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە رۆژنامەی بیڵدی گووتوە

دەبێ بەرزکردنەوەی پەنجەی دەستی راست بە پتەوکردنی ئیمان لێکبدرێتەوە، نەک بەو شێوەی درایشیڵت بڵاویکردووەتەوە، بۆیە هیچ کێشەیەک لە وێنەکەدا نییە و کاریگەری لەسەر سەلامەتی گشتی نییە.

رودیگەر یەکێکە لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ریال مەدرید، هەندێجار لە بۆنە ئاینییەکاندا، وێنەی تایبەت بە ئایینی ئیسلام لە پلاتفۆرمەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button