ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی ئاراوخۆ نوێدەکاتەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت بەر لە کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستی رۆناڵد ئاراوخۆ نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت نوێکردوەی گرێبەستی ئاراوخۆ پێشبخات و بەر لە کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە، کە لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەسەرهێڵە، بەڵام یانە کاتالۆنییەکە گرنگی بە ئۆفەری باڤارییەکان نادات، لە مێرکاتۆی زستانەی رابردووش ئۆفەرێکی یانە ئەڵمانییەکەیان رەتکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە راستەوخۆ دەستێوەردانی لە بابەتەکە کردووە و ئاراوخۆی رازیکردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

لاپۆرتا یاریزانەکەی دڵنیا کردووەتەوە، ئەوان وەک سەرچاوەیەکی داهات بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکان سەیری ناکەن، نایانەوێت بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ببن، بە یاریزانێکی گرنگی پڕۆژەکەیانی دەزانن.

بەرگریکارە ئوروگواییەکەش ئارەزووی خۆی بۆ مانەوەی لە یانەکەی دەربڕیووە، لە دوایین لێدوانی گوتبووی: مانەوەی من لە بارسا پەیوەستە بە یانەکە، من لە بارسێلۆنا دڵخۆشم و دەمەوێت بەردەوامبم.

ئاراوخۆ لەگەڵ بارسێلۆنا

ئاراوخۆ لە ئۆکتۆبەری 2020 لە تیپی دووەمی بارسا سەرخرا بۆ تیپی یەکەم، بە ماوەیەکی کەم توانی جێگای خۆی لە تیپی یەکەمی یانەکەی جێگیر بکات.

بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 144 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی درووستکردووە.

نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

ئاراوخۆ لەگەڵ بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button