ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد لاوێكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوی لە تواناكانی یەكێك لە یاریزانە لاوەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیە و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

میكایێل فایێ، یەكێك لە یاریزانە لاوەكانی بارسێلۆنایە، لە ماوەی رابردوودا پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەی سێنیگالەوە كرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ مانچێستەر یونایتد بەدوای چارەسەر بۆ پتەوكردنی ریزەكانی یانەكەی دەگەڕێت و دەیەویت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا ریزەكانی بە سەرۆكایەتی سێر جیم راتكلیف رێكبخاتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، شەیتانە سوورەكان بیر لە گواستنەوەی میكایێل فایێ یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنا دەكەنەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هاوشانی مانچێستەر یونایتد، بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانیش كار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكات و دەچێتە كێبڕكێ لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە.

میكایێل فایێ

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا میكایێل فایێ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لە تیمی بارسێلۆنای B كە رافایێل ماركێز راهێنەریانە، یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button