ئینگلتەراگرنگترین

دۆستانەکەی ئینگلتەرا و بەرازیل نیگەرانیی بۆ پیپ گواردیۆلا تێدا بوو

یاریگا –

یارییە دۆستانەکەی نێوان ئینگلتەرا و بەرازیل هەواڵی خۆشی تێدا نەبوو بۆ پیپ گواردیۆلا زیاتر لە گاوریس ساوسگەیت کە تیمەکەی ٠-١ لە خاکی ئینگلیزەکان شکستی هێنا بە دەست ئەستێرەکانی سامبا.

هەر لە خولەکی ٢٠ی یارییەکە کایل واڵکەری بەرگریکار بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێ هێشت. کە سەرەتا چاوەڕوان نەدەکرا هێندە قورس بووبێت، بەڵام وا دیارە زیاتر کە گواردیۆلا بتوانێت لە یارییە قورسە چاوەڕوانکراوەکانی چەند رۆژی داهاتوودا سوودی لێ ببینێت کاتێک ئەمڕۆ واڵکەر بە فەرمی لە راهێنانەکانی سێ شێرەکە دوورخرایەوە و بەشداری دۆستانەکەی بەلجیکا ناکات.

مان سیتی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئارسیناڵ، چوارشەممە بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە رکابەرێتیەکانی پریمەرلیگ یاریی هەیە و، ٩ی مانگی داهاتوویش وادەی جەنگە قورسەکەیەتی لەگەڵ ریاڵ مەردی لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. بۆیە پێکانی واڵکەر لەم کاتەدا لانی کەم لە لە یەکێک لەو یاریانە، گورزێکی کاریگەر دەبێت بۆ راهێنەرە ئیسپانییەکە و پاڵەوانی خولی ئینگلیزی و جامە دوو گوێچکەکە.

ئەگەرچی هێشتا وردەکاریی و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێ ناچێت بە زووی یاریی پێ بکرێتەوە و ئامادە بێت بەوپێیەی ساوسگەیت نەیویستووە بە ئەنجامدانی راهێنانەکان دۆخەکەی لێ ئاڵۆزتر بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button