ئیسپانیائینگلتەرا

کانسێلۆ: گواردیۆلا پیاوێکی درۆزنە و لە بەجێهێشتنی مان سیتی پەشیمان نیم

یاریگا –

کانسێلۆ لە نوێترین دیمانەیدا رەخنەی توند لە گواردیۆلا دەگرێت و ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بە ‘درۆزن’ ناودەبات و رەتیشی دەکاتەوە لە بەجێهێشتنی مانچێستەر سیتی پەشیمان بێت.

جواو کانسێلۆ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی A Bolaـی پۆرتوگاڵی دەڵێت :’بەداخەوە درۆی زۆر بەناوی منەوە لەبارەی رۆیشتنم لە مانچێستەر سیتی کران، گوایە بەهۆی ئەوەی لە یارییەکان دوورخراومەتەوە من تووڕە بووم و هەڵسوکەوتنی ناشرینم نواندووە، بەڵام من یەکێک بووم لە پابەندترین یاریزانەکانی مان سیتی، لە یاریزانە گرنگەکانی یانەکە بووم، پێم سەیر بوو کاتێک ئەو قسانەم بیست’.

Image

هەروەها کانسێلۆ دەشڵێت :’بیرمە کاتێک دز و جەردە چووبوونە سەر ماڵەکەم، رۆژی دواتر لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر ئارسێناڵ یاریمان هەبوو، خێزان و منداڵەکەم لەو دۆخە دەروونییە خراپە بەجێهێشت، بەس بۆ ئەوەی لە یارییەکە ئامادەبم، بەڵام کەس باسی ئەوە ناکات، چونکە گواردیۆلا هێزی لە من زیاتر هەیە و قسەکانی ئەو زیاتر بەربڵاو دەبن’.

بەرگریکارە پۆرتوگاڵییەکە رەتیشیدەکاتەوە لە بەجێهێشتنی مان سیتی پەشیمان بێت و دەڵێت :’من پەشیمان نیم لەوەی مانچێستەر سیتیم بەجێهێشت کە دوای من نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، چوومە بایرن میونشن چونکە ئەوان منیان دەویست، وەکو یاریزانێک مامەڵەیان لەگەڵ من دەکرد، کاتێک هاتمە بارسێلۆناش مووچەکەم کەمکردەوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەم یانەیەوە بکەم، کە ئەمە جاری سێیەم بوو نزیکبووم پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکەم’.

بابەتی زیاتر

Back to top button